
جوانکاری ڕووخسار بەبێ نەشتەرگەری
مەرج نییە ھەموو جوانکاریەك کە لە ڕووخساردا بکرێت بە نەشتەرگەری و بڕین بکرێت بەڵکو زۆربەی ئەو جوانکاریانەی کە ئێستا ئەنجام دەدرێت بەبێ نەشتەرگەری دەکرێن، بەتایبەتی ئەو جوانکاریانەی کە بۆ پێست دەکرێن کە دیارترینیان بۆتۆکس، فیلەر، پلازما و لەیزەرە.
پلازمای خوێن «پلازمای تێر بە پەڕەکەکانی خوێن»:
پلازما لە خوێنی چارەخواز وەردەگیرێت و بە ئامێری تایبەت جیادەکرێتەوە، پلازما مادەیەکی سروشتیەو دەرەنجامێکی بەرچاوی دەبێت وەکو ڕوونکردنەوەی پێست، توندکردنەوەیەکی کەم، لابردنی چرچولۆچی پێست، لابردنی ھەندێك جۆری پەڵە لەڕێگای یارمەتیدانی پێست بۆ دروستکردنەوەی خانەی تازە و ڕێکخستنەوەی ڕیشاڵە کۆلاجینیەکانی پێست، دەرەنجامەکانی بەکارھێنانی پلازما بۆ پێست ھەندێك جار بۆماوەی دووساڵ ئەمێنێتەوە.
فیلەر:
پێستی مرۆڤ لەگەڵ تێپەڕبونی کاتدا ھەندێك لە پێکھاتەکانی لەدەست دەدات وەکو کۆلاجین، ئیلاستین، ھایلرۆنیك ئەسید، ئەمیش دەبێتەھۆی دروستبوونی چرچولۆچی، تەنکبوونەوە و شۆڕبونەوەی پێست ھەروەھا پیردەرکەوتن، کۆلاجین سەرەکیترین پێکھاتەی پڕۆتینی پێستە، ئیلاستین خانەو شانەکانی پێست توند ڕادەگرێت و ناھێڵێت شۆڕ و شل دەرکەویێت «داکەوتن»، ترشی ھایلرۆنیکیش کاری لەخۆگرتنی ئاوەو قەبارەو پڕییەك دەدات بە ڕووخسار.
لە ئێستادا فیلەری پێست لەبەرئەوەی خواستێکی زۆری لەسەرە ڕۆژبەڕۆژ گۆڕانکاری و پێشکەوتنی بەسەردادێت بۆ گەڕانەوەی گەنجێتی و شاردنەوەی تەمەن.
فیلەر بەیەکێك لەو جوانکاریانە دادەنرێت کەبەبێ نەشتەرگەریە و راستەوخۆ دەکرێتە ژێرپێستەوە بەبێ ئەوەی پێستەکە ڕابکێشێت.
فیلەر بەکاردێت بۆ گەڕانەوەی قەبارەو شێوەی پێست بۆ ساڵانی ڕابردوو، ھەروەھا نەھێشتن و کەمکردنەوەی چرچولۆچی، لابردنی قوڵایی شوێن برین، بۆ جێگرتنەوەی داکەوتووی ڕوومەت، جوانکاری لێو، ھەنێك جار شێوازێکی جوانتر لە نەشتەرگەری دەبەخشێت بە چارەخواز.
تۆش لەوانەیە ھەڵبژاردەیەکی باشبیت بۆ ئەنجامدانی فیلەر بۆ جوانترکردن و گەنج کردنەوەی ڕووخسارت.
فیلەر دەتوانێت چی بکات؟
١. لابردنی و نەھێشتنی چرچولۆچی.
٢. جێگرتنەوەی ئەو قەبارەیەی کە پێست لەدەستی داوە.
٣. گەورەکردنی لێو.
٤. لابردنی ھێڵی مۆڕەی ناوچەوان.
٥. بەرزکردنەوەی ڕوومەت.
٦. بەرزکردنەوەی قوڵایی شوێن برین.
٧. ڕێککاری شەویلگە و ڕووخسار.
بۆتۆکس
بۆتۆکس بەیەکێك لەو جوانکاریانە دادەنرێت کەبێ نەشتەرگەری ئەنجام دەدرێت، بەمەبەستی نەھێشتن و لابردنی چرچولۆچی ڕووخسار کە بەھەرھۆیەك لە ھۆیەکانی وەکو چونەتەمەنەوە، سترێس یاخود ھۆکاری بۆماوەیی کەسەکە توشی بووە، بۆتۆکس بریتیە لە ژەھرێك کەلەلایەن جۆرە بەکتریایەکەوە دروست دەکرێت بەناوی کلۆستریدیەم بۆتۆلینیەم، بۆتۆکس لەلایەن کۆمەڵەی خۆراك و دەرمانی ئەمرکیەوە (FDA) پەسەند کراوە بەمەبەستی ئە بەکارھێنانەی کە باسمانکرد.
سودەکانی بۆتۆکس:
ئەم خاڵانەی خوارەوە ھەندێکن لەو شوێنانەی کە بۆتۆکسیان تێدا بەکاردێت بۆ نەمانی چرچولۆچی:
١. ناوچەوان.
٢. بەینی برۆ.
٣. چرچولۆچی چواردەوری چاو.
بۆتۆکس ھەندێك جاریش لەگەڵ نەشتەرگەریشدا بەکار دەھێنرێت بۆنمونە لەکاتی ڕاکێشان و توندکردنەوەی مل، ھەروەھا لەکاتی نەشتەرگەری پێڵوی چاو بۆ بەرزکردنەوەی قەراغی چاو، ڕێژەی بەکارھێنانی بۆتۆکس بەگوێرەی پێویستی چارەخوازەکە دەگۆڕێت.
کێن ئەوانەی پێویستیان بەبۆتۆکسە:
بۆتۆکس بە یەکێك لە جوانکاریە باوەکان دادەنرێت، ئەگەر کەسەکە دوگیان نەبێت «کاریگەری لەسەر منداڵ نەزانراوە»، وە باری تەندرووستی و دەروونی کێشەی نەبێت ئەوا بۆتۆکس جوانکاریەکی گونجاوە بۆ نەھێشتنی چرچولۆچی و ھێڵەکانی ڕووخسار.
لێدانی دەرزی بۆتۆکس:
ھەروەك ھەموو کارێك د. بەیاد پێشتر پشکنین بۆ چارەخواز دەکات بە مەبەستی ھەڵسەنگاندنی ئەو ماسولکانەی کەپێویستن بۆ لێدانی بۆتۆکس لەگەڵ یەکەم بینین، ھەموو کارەکە ئاسانە و بێ ئازار یاخود ئازارێکی کەمی دەبێت و پێویستی بەکەمتر لە چارەکە کاتژمێرێك دەبێت.
بۆتۆکس چەنێکی کات دەوێت بۆ چاکبوونەوە:
بەپێچەوانەی ھەرنەشتەرگەرییەك بۆتۆکس پێویستی بەکاتێکی کەمە بۆ چاکبوونەوە، ھەرچەندە ھەندێك ڕێنمایی دەوێت وەکو پاڵنەکەوتن بۆچەند کاژێرێك دوابەدوای ئەنجامدانی، نەکردنی وەرزش و ھەگرتنی شتی قورس بۆماوەی ٢٤ کاژێر، بەکارنەھێنانی ئاوی گەرم بۆ شۆردنی ڕووخسار، بەڵام زۆربەی کارو چالاکییەکانی ڕۆژانە دەتوانرێت بکرێت بە شێوەیەکی ئاسایی.
دەرەنجامەکانی بۆتۆکس بۆماوەی ٣-٦ مانگ دەمێنێتەوە دوای ئەنجامدانی لەزۆربەی شوێنەکانی دونیا.
دەرەنجامە خراپەکانی بۆتۆکس:
ھەرچەندە ڕوون و ئاشکرایە ئەنجامدانی بۆتۆکس کارێکی ئاسان و ساکارە و پێشتر ڕوون دەکرێتەوە بۆ چارەخواز بەڵام ھەندێك دەرەنجامی نەخوازراو ئەگەری دروستبوونی ھەیە لەوانەش:
١. ھەبوونی ھەستەوەری بەرامبەر بە ماددەی بۆتۆکس.
٢. سەرئێشەیەکی کاتی.
٣. دڵتێکەڵھاتنێکی کەم.
٤. سڕبوون و مێلورەکردنی شوێنی دەرزیەکان.
٥. ئاوساوی و شینبونەوەی شوێنی دەرزیەکان.
ھەموو ئەوانەی کە باسکران دەتوانرێت ڕێگری بکرێت لە ڕوودانیان ئەگەر نەخۆشەکان گوێڕایەڵی ڕێنمایەکان بن بە ووردی و دەستکاری
و مەساج بە شوێنی دەرزیەکان نەکەن ھەروەھا ئەگەر پزیشکی پسپۆڕ و بە ئەزموونی وەك د. بەیاد ئەنجامی بدات.
لێزەر
پاککردنەوەی پێسی ڕووخسار
(ھایدرا فەیشاڵ):
ھایدرا فەیشیاڵ بە پێشکەوتوترین و سادەترین کار دادەنرێت بەبێ پێویست بوون بە کات بۆ چاکبوونەوە و ڕاستەوخۆ ئەنجامێکی بەرچاو بەدەست دێنێت، ئەم کارە تەنھا لەسەر بەشی سەرەوەی پێست ئیش دەکات ئەویش بە پاککردنەوە، ھەڵوەراندن، ھەڵمژینی پێسی مردوو، شێدارکردنەوەو پاراستنی پێست بەیەکجار کە ئەمیش دەبێتەھۆی بەدەست ھێنانی پێستێکی پاك و درەوشاوە و جوان.
ھایدرافەیشیاڵ ئەم کارانەی خوارەوە دەکات:
١. ھەڵوەراندن و لابردنی توێژاڵی مردووی سەرەوەی پێست.
٢. تازەکردنەوەو نوێکردنەوەی پێست.
٣. شێدارکردنەوەو پاککردنەوەی قوڵی پێست بە کرداری ھەڵمژینی خانەو شانەی مردوو.
ھایدرافەیشیاڵ ھەندێك چرچولۆچی وھێڵی وردی ڕووخسار، کونیلە کشاوەکانی پێست، پێستی چەور، شوێنەواری زیپکە و ھەندێك پەڵە لادەبات.
چارەسەر بە ھەڵوەراندنی پێست:
بەیەکێك لە کۆنترین و باشترین چارەسەرە جوانکاریەکانی پێست دادەنرێت، یەکەم جار لە وڵاتانی میسر، یۆنان وە ئیتاڵیا-ڕۆما بەکارھێنرا بەمەبەستی بەرجەستەکردنی پێستێکی ساف و ڕوون و گەنجانە، لەڕاستیدا لە میسر لەلایەن دواین شاژن کلیۆپاترا وەکو باسدەکرێت کەبە شیری بزن خۆی شۆریوە بۆ بەدەستھێنانی پێستێکی جوان پێش دووھەزار ساڵ لەمەوبەر، لەئێستادا یەکێك لەو ترشەڵۆکانەی کە بەکاردەھێنرێت بۆ تەقشیر پێی دەوترێت لاکتیك ئەسید کە لە شیری سوێر بەرجەستەدەکرێت، ترشی ئەلفا ھایدرۆکسی ئەسیدیش کەھەڵدەستێت بە لێکردنەوەو ھەڵوەراندنی توێژاڵی مردووی سەرەوەی پێست (بەمەش پێسێکی ساف و تازە) بەردەست دەبێت بۆ ماوەیەکی درێژخایەن، ئەم ترشە پێکھاتووە لە ترشی سروشتی کە لە میوەو ھەندێك لە خۆراکدا ھەیە، یەکێك لە ترشەکانی تر ترشی سیتریك ئەسیدە کەلە میوەی سندی ھەیە، ھەروەھا ترشی گلایکۆلیك ئەسیدیش لە قامیشی شەکردا بوونی ھەیە.
لەئێستادا و لەگەڵ زیاتربوونی زانیاری پزیشکی و پەرەسەندنی تەکنۆلۆژیای سەردەم ھێشتا کۆمەڵێکی زۆر لەو تەکنیکە زۆرانە بەکاردەھێنرێت کە بە سەدان ساڵ لەمەوبەر دۆزراوەنەتەوەو بەکارھاتوون.
Chemical Peels:
تەقشیری کیمیای:
زۆربەی خەڵك بەدوای ڕێگاچارەیەکی ئاسان دەگەڕێن بۆ بەدەست ھێنانی پێستێکی جوان بەبێ نەشتەرگەری، تەقشیری کیمیای ڕێگایەکی باوە کە تاڕادەیەك یارمەتی توندبوونەوە نۆێکاری پێست دەدات.
وشەی تەقشیری کیمیای ئەگەڕێتەوە بۆ بەکارھێنانی زنجیرەیەك لە ترشەڵۆکی کیمیای (بێ نەشتەرگەری) بۆ ھەڵوەراندن و تازەکردنەوەی پێست.
تەقشیری کیمیای پۆلێن ئەکرێت بە سێ بەشەوە بەپێی جۆری ماددەکەو قوڵی بەکارھێنانی و ئیشکردنەکەی بۆ: سەدحی، ناوەند ھەروەھا قوڵ.
ئەگەر تقشیرەکە بوەھۆی توانەوەو ھەڵوەراندنی بەشی سەرەوەی پێستەکە ئەوا بە جۆری سەدحی دادەنێرت بەمەش والەجەستەی مرۆڤ ئەکات کە وەڵامی ھەبێت بۆ ئەم جۆرەکارلێکە بە دروستکردنەوەی خانەو شانەی تازە نوێ.
قوڵی و ھێزی تەقشیرەکە بەگوێرەی جۆری ماددەکە و ماوەی بەکارھێنانەکەی دەگۆڕێت.
لەو چارەخوازانەی کە پێستیان ئەسمەرە یاخود ڕەشپێستن ئەبێت زۆر بەوردی کاریان بۆ بکرێت، تەقشیری قوڵ لەوانەیە ببێتە ھۆی درووستبوونی بەڵەکی و پەڵەی ڕوونی ھەمیشەیی کەکارەساتە.
لەبەرئەوە پێش ئەنجامدانی تەقشیری کیمیای دەبێت بەوردی لەگەڵ پزیشکی پسپۆڕدا گفتوگۆ بکرێت.
ھەندێك شوێن ھەیە لە پێستدا کە لەشێوەی خاڵی پیریدا دەردەکەوێت کەچی لە ڕاستیدا لەوانەیە شێرپەنجەی پێست بن و بەھۆی تەقشیری کیمیاییەوە دیارنەمێنن لەبەرئەوە سەردانی پزیشکی پسپۆڕو بە ئەزموون پێش ئەنجامدانی ھەرکارێك پێویستە.
تەقشیری کیمیای قوڵ بەبەکارھێنانی TCA:
بەم کردارە بەشی سەرەوەی پێست ڕاستەوخۆ لادەبرێت و بەمەش لەژێرەوە پێستێکی تەندروست، ساف و فرێش بەرجەستە دەبێت، ئەم کردارەش کەمتر لە نیو کاژێری پێدەجێت بەڵام دەبێت پێشبینی دروستکردبونەوی پێستی تازە بکەیت لە دوای ٤٨-٧٢ کاتژمێر، پاشان ئەنجامەکەی ڕاستەوخۆ دەبینیت.
ئەم تەکنیکە کایگەری لەسەر ڕەنگ و پێکھاتەی پێست ھەیە بە نەرمکردنەوەی چرچولۆچیەکان، کەمکردنەوەی خاڵی پیری و نەمانی ھەندێك پەڵە ھەروەھا کایگەریەکی بەرچاوی ھەیە بۆ نەمان و کەمکردنەوەی شوێنەواری زیپکە.
لەدوای تەقشیری TCA ھەست بە ھەندێك ھەستی ڕووشاندن، سوربونەوە، ئاوساوی و توندبوونەوە دەکەیت ھەروەھا لەوانەیە پێستەکە ڕەنگێکی زیاتر ئەسمەر وەربگرێت لەچەند ڕۆژێکی دواتردا، لە ماوەی ٤-٧ ڕۆژدا ھەڵوەرینی پێستەکە دەبێتەھۆی ساف بوون و گەنج بوونەوەیەکی بەرچاو.
لەبەرئەوەی پێستە نوێیەکە زۆرتر ھەستەوەر دەبێت بەرامبەر بە تیشکی خۆر چارەخوازەکە دەبێت ھەموو ٣ کاتژمێر جارێك دژەخۆر بەکاربھێنێت.
لێزەی موو لابردن:
مووی زیادە دەبێتەھۆی بێزاری و ھەندێك جار شەرمکردن لە دیاربوونی بۆ ھەردوو ڕەگەزی نێر و مێ ،پێش بەرەوپێشچوونی تەکنەلۆجیای نوێ لێزەری لابردنی موو نرخی گرانبوو، کاتێکی زۆری دەویست ھەروەھا ئازاێکی زیاتری ھەبوو بەبەراورد بەو لێزەری موولابردنانەی کە ئێستا ھەیە، بەڵام لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا گۆڕانکاریەکی زۆر لەم ئامێرانەدا ڕوویداوە.
لەئێستادا لێزەری موو لابردن سەلامەترە، خێراترە و ئەنجامێکی باشتری ھەیە لەگەڵ پێشتردا بە
سوپاسگوزارییەوە.
لەگەڵ لێزەری موو لابردن ئەتوانی بەتەواوی ماڵئاوایی لە مووی نەویستراوبکەیت و چیتر پێویستت بە لابردنی موو نابێت بە شیلە، شەمع یاخود گوێزان.
دەربارەی لێزەری موو لابردن:
لێزەر بۆ موو لابردن پێک دێت لە زنجیرەک چارەسەر بەشێوەیەکی ھەمیشەیی، مووی زیادەی دەموچاوی ئافرەتان زیاتر لەچەناگە و چواردەوری دەم و تەنیشتەکانی ڕووخسار ھەیە (گەنە موو ).
ئەو چارە خوازانەی کە ڕەنگی پێستیان کاڵەو مووەکانیان ئەستورو ڕەقە سودێکی باشتر ئەبینن لە لێزەری موو لابردن.
لە لایەکی دیکەوە پزیشکی بەتواناو بە ئەزموون دەتوانن ھەمان کاریگەری باش بۆ ئەو کەسانەش بەرجەستە بکەن کە ڕەنگی پێستیان تۆخە.
پڕۆسەی کارکردنی لێزەری موو لابردن :
لێزەری موو لابردن ڕەگی مووکە گەرم دەکات ،بەم کارە ڕەگی مووەکە دەکوژێ و ڕێگری دەکات لە دووبارە گەشە کردنەوەی مووەکە.
لە ڕێگەی دەسکی ئامێری لەیزەرەکەوەو بەناردنی شەپۆلی تیشکی ڕوناکی بۆ ئەو جێگەی مووی زیادەی لێیە ئەم کارە ئەنجام دەدرێت.
ھەندێک لە چارەخوازەکان لەم پڕۆسەیەدا
ڕووبەڕووی ناڕەحەتی ئەبنەوە.
دواتر پاش چەند ڕۆژێک یان چەند ھەفتەیەک لە ئەنجام دانی لێزەکە مووە سوتاوەکان دەست دەکەن بە ھەڵوەرین.
ماکەکانی لێزەری موو لابردن:
لێزەری موو لابردن پڕۆسەیەکی بێ ئازار، سادەو سەرکەوتووە، بەڵام ھەندێک جار مووەکە بنەبڕ نابێت یاخود مووەکە دووبارە گەشە ئەکاتەوە. ئەگەر مووەکە دووبارە گەشەی کردەوە ئەوە زۆر تەنک و کاڵتر ئەبێت بەراورد لەگەڵ پێش ئەنجام دانی لێزەر.
گرنگترین ماکەکانی لێزەری موو لابردن:
١. سوربونەوە.
٢. پێست ھەڵدان.
٣. برین.
٤. ئاوساوی.
٥. کاڵبوونەوەی زیاد لەپێویستی ئەو شوێنانەی کە لێزەرەکەی بەرکەوتووە.